نه‌وا
سكرتاریه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به‌تۆمه‌تی سیخوڕی له شاری سلێمانی ده‌ستگیركراوه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانن.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران (كۆمه‌ڵه) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ڕۆژی 13ی (نیسان)ی 2021 پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه، به‌ناوی "سمكۆ به‌نفشی" له سلیمانی له لایه‌ن ھیزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌ر له‌دوای ئاگاداربون له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵه، ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌یسه ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رئه‌نجام دوای چه‌ند ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه، ئاگاداركراینه‌وه كه ناوبراو به‌تۆمه‌تی سیخوری له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ھێزه ئه‌منیه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ، "وێرای سوپاسی لایه‌نه ئه‌منی و دادوه‌ریه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌یسی ناوبراو، چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن".