نه‌وا
هێرشی هێزه‌كانی توركیا و ئێران له ناوچه سنورییه‌كانی ئێران كوژران و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ری لێكهوتهوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان هێزه‌كانی توركیا دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی چاڵدرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان گرتووه و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه یه‌كێكیان به ناوی حه‌سه‌ن كچانلو كوژراوه و كۆڵبه‌رێكی تریش برینداربووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له سنوری سارداوی شاری بانه‌ش هێزه‌كانی سوپای پاسداران دوای ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كه‌وتوون و به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك له به‌رزاییه‌وه كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به پێی ئه‌و هه‌واڵه له سنوری شاری سه‌رده‌شتیش كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران برینداربووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
ساڵانه به هۆی ته‌قه و هێرشی هێزه‌كانی ئێران و توركیا ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌بنه قوربانی.