نه‌وا
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه له‌باره‌ی چه‌ند پرۆژه و بابه‌تێك كۆده‌بێته‌وه.
سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامان دەکات بۆ ئامادەبوونیان لە کۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، دانیشتنی په‌رله‌مان چوار ته‌وه‌ر له خۆده‌گرێت، له‌وانه ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسایبەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لەسنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیازه یاسا و پێشنیازه بڕیار خوێندنه‌وه‌یان بۆده‌كرێت و دوو بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتارانیش ده‌خرێنه‌ڕوو.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامان دەکات بۆ ئامادەبوونیان لەڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریاندا بەرنامەی کاربەم شێوەی خوارەوەبێت.
۱-دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن وفرۆشتنی بەرهەمەنەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان.
۲-خستنەڕوی بیرۆکەی۲ پەرلەمانتار
د.گەڵاوێژ عوبێد سەبارەت بەزۆربووی نەخۆشی شێرپەنجە
شنۆ ئەشقی سەبارەت بە ڕەخساندنی هەڵی کارلەهەرێمی کوردستان.
۳-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسایبەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لەسنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە لەهەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە۲ 2019
٤-خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسا و بڕیارانە
ٲ-پێشنیازە بڕیاری(ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەهەرێمی کورستان.
ب-پێشنیازە یاسای بەرێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار وکەلەپور لەهەرێمی کوردستان.