نەوا-
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) سەبارەت بە كۆسپ و تەگەرەكانی حكومەتی كاتی سوریا لەسەر پەروەردە بە زمانی دایك لە رۆژئاوا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە لە بەشێكیدا هاتوە، هەمو رۆژێك سەدان هەزار كەس لە خەڵكی رۆژئاوا لە گۆڕەپانەكاندا بۆ مافەكانیان چالاكی ئەنجامدەدەن و ئەوانیش پشتگیری لەم چالاكییە رەوایە دەكەن، پەروەردە بە زمانی دایك مافێكی جیهانی و حاشاهەڵنگرەو داوا لە حكومەتی كاتی سوریا دەكەن دەستبەجێ دەستبەرداری هەڵوێست و هێرشە دژە دیموكراتییەكانی بێت لەسەر پەروەردە بە زمانی دایك و ئەم مافە سروشتی و رەوایە بناسێنێت.
لەبەشێكی تردا هاتوە، داوا لە كوردستانیانی چوار بەشی كوردستان، تارواگەو رێكخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان دەكەن كە پشتگیری لە دۆزو تێكۆشانی خەڵكی رۆژئاوا بكەن.