نه‌وا
كه‌ناڵی مه‌یادینی لوبنانی كه نزیكه له كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا بڕی حه‌وت ملیار دۆلار پاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و كه‌ناڵه لوبنانیه له زاری به‌رپرسانی باڵای ئێرانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌مریكا بڕیاریشیداوه چوار ئێرانی ئازاد بكات كه به تۆمه‌تی سیخۆڕی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر به پێی هه‌واڵی ئه‌و كه‌ناڵه، به‌ریتانیاش بڕیاریداوه كۆتایی به ده‌ستبه‌سرداگرتنی بڕی 400 ملیۆن پاوه‌نی ئێران بهێنێت.
تائێستا به‌رپرسانی تاران، واشنتۆن و له‌نده‌ن له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه.
هاوكات عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا رازی بووه به ده‌رهێنانی ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی ئێرانی له لیستی سزاكانی.
ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه له په‌یوه‌ندیه‌كانی تاران و واشنتۆن دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و دوو وڵاته به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و له‌و چوارچێوه دانوستانه‌كانه‌كانی ڤیه‌ننا له گفتوگۆدان له باره‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015.