ئەمریكا: چین لە دەرەوە هێرشكار و لە ناوخۆ سەركوتكارە

03/05/2021 جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چین بە گرتنەبەری هەڵسوكەوتی هێرشكاری لە دەرەوە و سەكوتكاری لە ناوخۆ تۆمەتبار دەكات.
ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس رایگەیاندووە، حكومەتی چین لە دەرەوەی سنورەكانی هەڵسوكەوتی هێرشكارانە دەنوێنێت و لە ناوخۆی وڵاتەكەشی پشت بە سەركوت و زەبر و زەنگ دەبەستێت.
وتیشی، ئەمریكا نایەوێت رێگە لە بەرەوپێشچوونی چین بگرێت، بەڵام رێگەش نادات ئەو وڵاتە سیستەمی جیهانی لاواز بكات، كە لەسەر بنەمای یاسا ئەو سیستەمە داڕێژراوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند، هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لە نێوان وڵاتەكەی و چین لە بەرژەوەندی هیچكام لەو دوو وڵاتەدا نییە.
ئەمریكا و چین لە سەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپەوە پەیوەندیەكانیان ئاڵۆزی زۆری تێكەوتووە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی. بڵاوبوونەوەی كۆرۆناش هێندەی تر گرژی خستە نێوانیانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group