بڕێكی تر لە ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

03/05/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕێكی دیكە لە ڤاكسینی كۆرۆنای فایزەر گەیشتوەتە وڵاتەكە و پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.
كۆمپانیای گشتیی بە بازاڕكردنی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕێكی دیكە لە ڤاكسینی كۆرۆنا كە لە لایەن كۆمپانیای فایزەرەوە بەرهەمهێنراوە گەیشتوەتە وڵاتەكە.
باسی لەوەشكردووە، گەیشتنی ئەو بڕە لە چوارچێوەی گرێبەستەكەیانە لەگەڵ كۆمپانیاكە، كە بڕیارە هەفتانە بڕێكی دیاریكرایان رادەست بكات.
راشیگەیاندووە، لە رێگەی ئامێری تایبەت كە ساردكەرەوەیان هەیە، ئەو بڕە ڤاكسینە بەسەر پارێزگانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەشدەكرێت.
عێراق تائێستا سێ جۆر ڤاكسینی فایزەر، ئەسترازینكا و سینۆفارمی هاوردەكردووە و پرۆسەی كوتان بەو ڤاكسینانە بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group