كارەكانی پاڵاوگەی كەربەلا لە تەواوبووندایە

03/05/2021 عێراق

نەوا-
ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند كە لە سەدا 90ی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا، جێبەجێكراوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاندووە، كە لەگەڵ وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا، رۆژانە 140 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە پاڵاوگەكەدا، دەپاڵاوێرێت و وتی، دوای وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا، بەرێژەی 90%ی پێدوایستییەكانی ھاووڵاتییان لە بەروبوومە نەوتییەكان دابین دەكەین".
پاڵاوگەی نەوتی كەربەلا لە 35ی یەكەی بەكاربردن و خزمەتگوازیی پێكدەێت كە چواریان یەكەی بەرهەمێهنانی بەنزینە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group