هەرێمی كوردستان لە مانگی 4دا چەند نەوتی فرۆشتووە و بەكوێی فرۆشتووە؟

04/05/2021

نەوا-
رێكخراوی روونبین زانیاریەكانی نەوتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو زانیاریانەش لە مانگی 4دا زیاتر لە 11 ملیۆن و  600 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی رێكخراوی روونبین، لەمانگی نیساندا كڕیارانی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بڕی 11 ملیۆن و 684 هەزار و 213 بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی توركیا باركردووە.
ئەوەش هاتووە، ئیتاڵیا زۆرترین نەوتی باركردووە و 40%ی نەوتی ئەو مانگەی بردووە كە 4 ملیۆن و 707 هەزار و 308 بەرمیل بووە، بەدوایدا وڵاتی یۆنان دێت و 29%ی نەوتی هەرێمی كڕیوە كە 3 ملیۆن و 376 هەزار و 915 بەرمیل بووە.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، بەدوای ئەوانیشدا كرواتیا لە پلەی سێیەم دێت و 999 هەزار و 998 بەرمیل و ئیسرائیل 800 هەزار و یەك بەرمیل و رۆمانیا، ئیسپانیا و مالیزیا هەریەكەیان 599 هەزار و 997 بەرمیل نەوتیان لە هەرێمی كوردستان كڕیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group