دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزای بەندكردنی چالاكوانانی بادینانی پەسەند كرد

04/05/2021

نەوا-
حاكم شێخ لەتیف شارەزای دەستور و یاسا رایگەیاند، دادگای پێداچونەوەی ھەرێم  كە لە پێنج دادوەر پێكدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسەند كرد.
لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك حاكم شێخ لەتیف رایگەیاندووە، دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم  كە لە پێنج دادوەر پێكدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسەند كرد.
راشیگەیاندووە، رۆژێكی رەش و وەرچەرخانێكی ترسناكە لەروی بەكارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی هەرێمیش زیاتر ناشیرین دەكات.
حاكم شێخ لەتیف پێشیوایە تاكە رێگە مابێت ئەوەیە كە سەرۆكی ھەرێم لەئاستی وتەكانی خۆی بێ و بڕیارێكی لێبوردنی  تایبەتیان بۆ دەربكات، چونكە پێشبینی ناكرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەكەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستكردنەوەش بكرێ.
ئەو شارەزایەی یاسای و دەستور لە كۆتاییدا نوسیویەتی، جارێ بڕیارەكەیان چاپ و ئیمزا نەكراوە هیوادارین چاوی پێدا بخشێنەوە دنیا ئەوەندەی بەبەرەوە نیە، چونكە باش دەزانن بێ گوناحن و تاوانیان نەكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group