حكومه‌تی هه‌رێم كرێی ئاوی مانگانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

04/05/2021

نه‌وا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان و بەشێوەیەک بەرزترین ئاستی كرێی ئاو مانگانە نابێت لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕێنماییە كۆنەكەی وەرگرتنی كرێی ئاوی هەمواركردەوە و هاوكات بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كە بەرزترین یٔاستی كرێی ئاو نابێت لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت، وێڕای ئەمە بڕیاری لێخۆشبوونیشی لە بەشێكی قەرزەكانی دا، وەك نموونە: ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بۆ چەند مانگێك بڕێكی زۆر پارەی بۆ هاتبێتەوە، لە كاتی دانەوەی قەرزەكەیدا هەر مانگەی 45 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت".
ئاماژە بەوەش دراوە، "ئه‌و بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە هاووڵاتی هەرچەندی یٔاویش بەكار بهێنێت، بەڵام لە 45 هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەك نموونە: یٔەگەر هاوبەشێكی یٔاو بەگوێرەی پێوەرەكەی مانگی بای سەد هەزار دیناریش یٔاو سەرف بكات، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات، سەبارەت بە دانەوەی قەرزەكانیش، یٔەگەر هاوبەشێك بڕی 400 هەزار دیناری بۆ چوار مانگ بۆ هاتبێتەوە، یٔێستا لەكاتی دانەوەی قەرزەكەیدا مانگی تەنیا 45 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە لەبری یٔەو چوارسەد هەزار دینارە قەرزە، تەنیا 180 هەزار دینار دەداتەوە حكوومەت، یٔەمەش رێژەیەكی زۆری لێخۆشبوونە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group