وەزیری پەروەردە: خوێندنی ئەلكترۆنی كێشەی هەیە بەڵام چارمان نییە

06/05/2021

نەوا
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم جەختلەوەدەكاتەوە: خوێندنی ئەلكترۆنی كێشەی هەیە بەڵام ناچارییە، دوای جەژنی رەمەزانیش هەڵسەنگاندن بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەكەن.
ئالان حەمە سەعید لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: خوێندنی ئەلكترۆنی گرفتی بۆ دروستبووە و نەیتوانیوە شوێنی خوێندنی ناو پۆل بگرێتەوە، ئەوەش بەتایبەتی لە ناوچە دورە دەستەكان كە هێڵی ئینتەرنێتیان نییە.
رونیشیكردووەتەوە: بەڵام ناچارییە ئەویش لە پێناو پاراستنی خوێندكاران و مامۆستایان، دروستبوونی كاریگەری لەسەر كواڵێتی خوێندن تەنها هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە، بەڵكو كاریگەری لەسەر هەموو جیهان داناوە.
وەزیری پەروەردە ئەوەشی ئاشكراكرد: دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن پەیوەندی پەخۆپارێزییەوە هەیە و پابەندنەبونی خەڵك وایكردوە رێسەكەمان ببێتەوە بەخوری، چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی تەندروستی دەكەین و ئەگەر دوای جەژن ئامارەكان كەمببنەوە دەرگای خوێندنگاكان بە نۆرە و خۆپارێزییەوە دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group