نهوا
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پەسەندكردنی بڕیاری سزادانی چالاكوانانی بادینان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێشهاتێكی لەمجۆرە، مەترسییەكی گەورەیە لەسەر سەروەری دادگاكان و وێنای ھەرێمی كوردستانیش لەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.
باسی لهوهشكردووه، وێرای ئەوەی یەكێتی لەرێگای كەناڵە رەسمییەكانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەڕخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیركراوانی بادینان، داواش لە سەرۆكی ھەرێم دەكات لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەكان دەربكات و پەرلەمانیش ھەڵوەستەی جددی بكات لەسەر كەیسەكە و سەربەخۆیی دەسەڵاتەكان لە دەستێوەردانی یەكتری بپارێزێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی رونیشیدەكاتەوە، ئەزموونی ھەرێمی كوردستان و گەلەكەمان، پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبووە و ھەیە، تۆمەتباركردنیان بە ناڕەوا و نیگەرانكردنیان خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان ناكات، و بۆ ئەوەی لە تەنگەژەكاندا پشتیوانی ئەزموونەكەمان بن، پێویستە بە چاوی وەفاوە لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت.