نەوا-
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، هیوادارین هاوڵاتیان لەگەڵ جەژن و جەژنانە رەچاوی سەلامەتی یەكتر بكەن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، "جەژن دروشمێكی گەورەو دەرفەتێكی تایبەتە بۆ تازەكردنەوەی هەستی برایەتی و لێبوردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و گەردەن ئازایی و بەسەركردنەوەی خزم و دۆستان، بەڵام لەبەرئەوەی لە دۆخی نەخوازراوی كۆرۆناداین، "هیوادارین هاوڵاتیان لەگەڵ جەژن و جەژنانە رەچاوی سەلامەتی یەكتر بكەن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن".
یەكێتی زانایانی ئایینی باسی لەوەشكردوە، "بەدەرفەتی دەزانین داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بكەین، كە بەگیانی بەرپرسیارێتی، ئەم جەژنە بكەنە هەوێنی لێكنزیكی و تەبایی و چارەسەری كێشەو ئاریشەو، وەلانانی بەرژەوەندییە تەسكەكان و ململانی ناتەندروست".