نه‌وا
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، "لەماوەی یەک ساڵ لە دەستبەکاربوونمان توانیومانە وڵاتەکە لە رووی دارایی و ئابوورییەوە لە قەیرانەکان رزگار بکەین"، ده‌شڵێت، "له گوێ له‌و ده‌نگانه ناگرین، كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قورسایی گه‌وره بۆ حكومه‌تی ئێستا به‌میراتی له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیومانه له‌سه‌ر ڕێگای چاكسازی هه‌نگاوی گرنگ بنێین و وڵات له ڕوی دارایی و ئابورییه‌وه ڕزگار بكه‌ین و هه‌وڵی زۆر بدەین به‌پلان و ستراتیژ وڵات بخه‌ینه سه‌ر رێگای راست".
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆڵی شارستانیه‌تی خۆی له‌جیهاندا بگێڕێت، ئه‌وه عێراقی شارستانی و نوسین و یاسا و زانسته".
مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌دای حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا، به شه‌فافی و بێلایه‌نانه بووه، كه له ئایاری 2020 تاوه‌كو ئایاری 2021 ئه‌نجامیداون و ئه‌وانه‌شی له‌بواری جێبه‌جێكردندان، ده‌شڵێت "گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ به شه‌فافییه‌ت چیمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی هێشتا به ئه‌نجاممان نه‌داوه و له‌ڕێگایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی عێراقیه‌كان كه شایسته‌ی باشترینن".
کازمی دووپاتیشیكردۆته‌وه، "ئێمه ڕێچكه‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕانكاریمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كرد به‌ئاراسته‌ی بنیادنانی داهاتویه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش، كه هیواكانی گه‌نجانی تێدا جێگابكه‌ینه‌وه".
سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیشیكردۆته‌وه، "سه‌ركه‌وتوبوین له دورخستنه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ له عێراق، به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مو دراوسێكانمان و وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕین و هه‌نگاومان نا".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "سه‌ره‌ڕای هه‌مو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی حكومه‌ت، هێشتا له‌و بڕوایه‌داین كه له چه‌ندین دۆسیه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاومان ده‌ستهێناوه، گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش ناگرین كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن”.