نهوا
سهرۆكی ئهمریكا له دیدارێكدا لهگهڵ بهرپرسانی باڵای یهكێتی ئهوروپا جهختی لهوهكردهوه، كه سیاسهت و بیروڕای زۆر جیاوازه لهگهڵ دۆناڵد ترامپ سهرۆكی پێشووی وڵاتهكهی، هاوكات بهرپرسانی ئهوروپیش سیاسهتی نوێی كۆشكی سپی به گهڕانهوه بۆ گۆڕهپانی نێودهوڵهتی ناودهبهن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ هەریەکە لە ئورسولا فۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا و چارل میشێل سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتییەکە، لە تەلاری ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، کۆبووەوە.
جۆ بایدن لە میانی وتەیەکدا ئەوەی وتی: لە پرسی کارکردن لەگەڵ ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا هەلی مەزنیان لەبەردەستدا دەبێت و خۆشحاڵی خۆشی لەم دۆخە راگەیاند.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە واشنتۆن هیچکات بەتەواوی لە ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا دانەبڕاوە و لەئێستاشدا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵیان هەیە.
جۆ بایدن بە ئاماژە بۆ دۆناڵد ترەمپ وتی: "من لەگەڵ سەرۆکەکەی پێش خۆم، بیروڕای زۆر جیاوازم هەیە".
لای خۆیەوە چارل میشێل خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی جۆ بایدن دەربڕی و رایگەیاند "بەهاتنتان بۆ بڕۆکسل، دووبارە ئەمریکا گەڕایەوە مەیدانی نێودەوڵەتی، ئەمەش بۆ جیهان و هاوپەیمانێتییەکەی نێوانمان هەواڵێکی زۆر خۆشە. خۆشحاڵین بەوەی دەربارەی پرسە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئێوە کار دەکەین".
بەهەمان شێوە ئورسولا فۆن دێر لاین باسی لەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا-یەکێتیی ئەورووپا لە چوار ساڵی رابردوودا بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیوون، وتیشی: "لەئێستادا ئەورووپا و جیهان گۆڕاون و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی کاری هاوبەشین لەگەڵ ئەمریکا".