فەرەنسا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ماكرۆن و شاندی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات

21/07/2021 جیهان

نەوا-
كۆشكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا (ئێلیزێ) ناوەۆكی كۆبوونەوەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە و شاندێكی رۆژئاوای كوردستانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیی و هاوكاری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.
كۆشكی ئیلیزێ راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبونەوەی شاندی رۆژئاوای كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "ماكرۆن پێداگریی كردوە لەسەر ئارامیی سیاسی لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەڕێوەبەرییەكی گەشتر و سەركەوتوتر و لەو بابەتانەدا كە پێویستی بە كار هەیە".
بەپێی راگەیەنراوەكە ماكرۆن رایگەیاندوە، "فەڕەنسا لە شەڕی دژی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)"، هەر وەك چۆن لەدوای كۆنتڕۆڵكردنی رەقە لە ساڵی 2017ەوە تائێستا بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری دارایی پێشكەش بە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كردووە.
لە رۆژانی رابردوودا لەسەر بانگهێشتی ئیمانوئێل ماكرۆن، شاندێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیك (مەسەدە) سەردانی فەڕەنسایان كرد و ئەو كۆبوونەوەیەش ناڕەزایەتی توركیا و ئەنجومەنی نیشتمانی سوریای لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group