سەڵاحەدین.. كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەر پێنج كوژراوی لێكەوتەوە

29/07/2021 عێراق

نەوا-
بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین پێنج كەس گیانیان لەدەستدا كە دوانیان ئەفسەرن.

فەرماندیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری ناحیەی ئامرلی هەلیكۆپتەرێكی سوپا كەوتوەتە خوارەوە بە هۆیەوە دوو ئەفسەر بە پلەكانی عەقید و رائید لەگەڵ سێ ئەندامی ستافی هەلیكۆپتەرەكە كوژراون.

راشیگەیاندووە، ئەو هەلیكۆپتەرە لە جۆری می 17 بووە و بە بە ئەركێكی سەربازی لەو ناوچەیە بووە.

تائێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەو هەلیكۆپتەرە رانەگەیەنراوە و لێكۆڵینەوە لەو بارەوە بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group