بە موشەك هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

29/07/2021 عێراق

نەوا-
هێرشێكی موشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق و لە دەوروبەری باڵیۆزخانەكە كەوتنە خوارەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو موشەكی جۆری كاتیۆشا نراون بە باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.
رونیشكراوەتەوە، موشەكەكان لە دەوروبەری ناوچەی سەوز كەوتوونەتە خوارەوە و سیستمی بەرگری C-RAMی باڵیۆزخانە هەوڵی رێگەگرتنی لە موشەكەكان داوە بەڵام سەركەوتوو نەبووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا وەفدێكی عێراقی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە واشنتن بوون بۆ ئەنجامدانی گەڕێكی تری گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و تێیدا بڕیاری كۆتایی هاتنی ئەركی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق درا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group