نەوا
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری رایگەیاند:
"له سلێمانی و چەمچەماڵ دوو تۆڕی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیركران كه گروپێكیان
به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بوون له هه‌رێمی كوردستان"
بەپێی راگەیەنراوێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/
زانیاری لە رۆژانی 13 ،23 و 25ی تەمموز لە سێ ئۆپراسیۆنی
جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی، ناوشاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، (8) تیرۆریستی
سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر و راپێچی به‌رده‌م یاسا كران.
روونیشیکردوەتەوە: " دوای كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی
ئه‌ندامانی دوو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی
نووستوو بوون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له
هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، ئه‌و تۆڕه تیرۆریستیانه ده‌ستگیر
كران".
دەقی راگەیەنراوەکە
له سلێمانی و چەمچەماڵ دوو تۆڕی مه‌ترسیداری
داعش ده‌ستگیركران كه گروپێكیان به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بوون له هه‌رێمی
كوردستان
له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی
پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هه‌رێمی كوردستان و، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ
دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كان، له رۆژانی
١٣ و ٢٣ و ٢٥ی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢١، له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی،
ناوشاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، (٨) تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی
داعش ده‌ستگیر و راپێچی به‌رده‌م یاسا كران.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و
پاش به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دوو تۆڕی داعش
له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نووستوو بوون و ئه‌وی تریان
ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی
به‌ڕێز دادوه‌ر، ئه‌و تۆڕه تیرۆریستیانه ده‌ستگیر كران.
تۆڕی یه‌كه‌م. گروپی ناو چه‌مچه‌ماڵ. ناوی تیرۆریستان
و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌كه و كرده‌وه تاوانكارییهكانیان:
١. (علی محمد علی) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س. ئه‌میری ئه‌منیی داعش بووه
له ویلایه‌تی موصڵ و پاش رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوبراو له نێوان ره‌ققه‌ی
سوریا، و فه‌لوجه و جزیره و كه‌ركوك جێ گۆڕكێی كردووه و به‌رده‌وامیش بووه له
ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به خه‌ڵكی سوریا و عێراق. ئه‌بو ئه‌نه‌س به
نیازبووه به رێگه‌ی ته‌قینه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجام بدات.
٢. (محمد حسین محمد)
كه له‌ناو تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی دا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆمبی چێندراوی بۆ ئه‌نجامدانی
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێ سپێردراوه. ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی په‌یدا كردووه له
ئاماده‌كردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا و، پێشتر
ده‌ستی هه‌بووه له‌بۆمبڕێژكردنی ئوتومبیل و ته‌قاندنه‌وه‌ی دا.
٣. (جمعه جاسم محمد) یه‌كێكی تره له تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش
له‌ناو گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ. ناوبراو سه‌ر
به كه‌تیبه‌ی (ئینغیماسی)ی داعش بووه و، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س و محمد
حسین دا به‌نیاز بوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
٤. (احمد عمر زیدان) ناسراو به ئه‌بو حه‌مودی، به‌رپرسی شه‌رعیی گروپه‌كه‌ی
چه‌مچه‌ماڵ بووه و پێشتریش له حه‌مدانییه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دا،
به‌رپرسی شه‌رعی بووه.
٥. (عبدالكریم احمد عمر) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه و شاره‌زای
به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناص بووه.
٦. (فراس عجاج) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه بووه و به‌شداربووه
له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی دژ به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی
عێراق.
شایانی باسه ئه‌م گروپه له كاتێكدا سه‌رقاڵی
ئاماده‌كردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه بوون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له ئۆپه‌راسیۆنێكی
تایبه‌تی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری دا له ٢٥ی ٧ی ٢٠٢١ ده‌ستگیركران.
تۆڕی دووه‌م. شانه‌ی نووستووی ناو سلێمانی. ناوی
تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامان و كرده‌وه تاوانكارییه‌كان.
پاش به‌دواداچوونی ورد و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز
دادوه‌ر، له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له رۆژانی ١٣ و ٢٣ی ٧ی ٢٠٢١، توانرا هه‌ردوو
ناوبراوی لای خواره‌وه ده‌ستگیر بكرێن و بخرێنه به‌رده‌م یاسا:
١. (رعد سلیم احمد)، (ئه‌میری سه‌ربازی)ی داعش و پاشان (ئه‌میری دیوانی
زه‌كات) بووه. له دوای به‌دواداچوونی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م تاوانباره،
ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر دوو برای ناوبراو به فه‌رمانی داعش خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی
عێراقدا ته‌قاندۆته‌وه.
٢. (عمر جاسم محمد)، ئه‌ندامی شانه‌ی نووستووی داعش بووه له شاری سلێمانی
و پێشتر له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی تری عێراق به‌شدار بووه.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
٢٩-٧-٢٠٢١