نه‌وا
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند، ڕەوشی تەندروستی شاره‌كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسییه‌كانی هەڵکشان و تەشەنەسەندنی كۆرۆنای نوێش ڕۆژ دوای ڕۆژ له زیادبون دایه، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێك رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە،پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆری ژماره‌ی مردوان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتییان پابه‌ندنین و ئاگادارین سه‌رپێچی له‌م بڕیاره ده‌كرێت، بۆیه جارێكی تر هۆشداری ده‌ده‌ین به هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌بن و ڕه‌چاوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ی داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت".
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، "ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانی توشبوان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا ده‌مێننه‌وه و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبونی ژماره‌ی توشبوان و بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتییانی سنوری پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ردانی توشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكاری یاسایی له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر".
راشیگه‌یاندووه، سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپێدراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.