نه‌وا
رۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسرائیلی له راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووداوه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی به پلان و پاڵپشتی ئێران و توركیا ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌ش له پێناو فراوانتركردنی هه‌ژمونی ئه‌و دوو وڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هاوپه‌یمانێكی نزیكی حكومه‌ت و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكایه و دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و توركیایه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی له دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و كوردانی رۆژئاوادا هه‌بووه، هه‌ر بۆیه كه‌وتوه‌ته به‌ر رقی توركیا.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش نوسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده لاهور شێخ جه‌نگی په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بووه، به‌ڵام ئێرانیه‌كان پێیان وایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باشتر و گونجاوتره، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه به‌رپرسانی نوێی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه "په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه".
جیا له‌وه‌ش باس له‌وه‌كراوه، توركیا و ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له رێگه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كانی ناو یه‌كێتیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دابنێن.
رونیشیكراوه‌ته‌وه، كه له به‌رامبه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی له كازمی و سه‌در، ئێرانیه‌كان له هه‌وڵی زیاتر له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه یه‌كێتی و ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌دایه كه نزیكن له تاران و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به لێدوانێكی پێشووی ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری وه‌ك باشترین هاوپه‌یمانی حزبه‌كه‌ی ناوزه‌د كردبوو.
له رۆژی هه‌شتی ته‌موزه‌وه كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی زه‌ق بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای گۆڕینی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و حزبه.
دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه بافڵ تاڵه‌بانی و میدیاكانی یه‌كێتی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان به چاكسازی و رێگری له كاری نایاسایی و قاچاخچێتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه بۆ سه‌ر رێڕه‌وی خۆی ناوبردووه.