پاریس سانجێرمان پەشیمانە لە گرێبەست كردن لەگەڵ رامۆس

19/08/2021 وەرزش

نەوا
راپۆرتە وەرزشییەكان ئاشكرای دەكەن، یانەی پاریس سانجێرمان نیگەرانە لە هەڵسوكەوتەكانی سێرجیۆ رامۆس و ئیدارەی یانەكە پەشیمانن لە گرێبەست كردن لەگەڵی.
رادیۆی "كاردینا سار"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، رامۆس بە لە خۆبایی بوونێكی زۆر بەرامبەر هاوڕێكانی و كارمەندانی یانەی پاریس سانجێرمان هەڵسوكەوت دەكات، ئەوەش وای كردووە كە ئیدارەی یانەكە پەشیمان بن لە گرێبەست كردن لەگەڵی.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی زانیاریەكان ئەگەر رامۆس هەڵسوكەتەكانی نەگۆڕێت، ئەوا یاریزانی سەرەكی نابێت لە پێكهاتەكەی "ماوریسیۆ پۆكێتینۆ"ی راهێنەر.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا رامۆسی تەمەن 35 ساڵ سەرقاڵی چاكبوونەوەیە لە پێكان و بڕیارە لە 12ی 9ی ئەمساڵدا یەكەم یاری بە درێسی یانە پاریسیەكەوە بكات، ئەویش بەرامبەر یانەی "كلیرمۆن" لە گەڕی پێنجەمی خولی فەڕەنسی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group