نه‌وا
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌تی به پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان په‌سه‌ند كرا، هاوكات بڕیاردرا له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاری كۆتایی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی (پلانی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ساڵانی 2021- 2025 ) بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای (سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان) له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خرایه‌ڕو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و خستنه‌ڕوی چه‌ند تێبینییه‌ك، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به كۆی ده‌نگ پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند كرا، دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ته‌شریعكردنی.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، "ئه‌م یاسایه ڕۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی كۆلێژ وپه‌یمانگا و ئاماده‌ییه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌رچوانی خوێندنی پزیشكی ڤێرتێنه‌ری، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دانه‌مه‌زراون، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه و پێشخستنی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان له ژێرسه‌رپه‌رشتی خاوه‌ن توانای زانستی، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی حكومه‌ت".
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، "له بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، (پلانی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ 2021- 2025) خرایه‌ڕو، وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به پلانی نیشتمانیی فیدراڵی كه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌یه، كه عێراق ئه‌ندامه تێیاندا به ڕه‌چاوكردنی تێبینی و ڕاسپارده‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئامانج لێی گونجاندنی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی له ده‌ستوری فیدڕاڵی هاتون سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی شانده فیدڕاڵییه‌كان له گفتوگۆ و پێگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری مافی مرۆڤ و پته‌وكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بره‌ودان به ڕۆڵی ئافره‌تان و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێشوازیی له ئاواره وپه‌نابه‌ران و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "دوای خستنه‌ڕوی چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك ، بڕیاردرا له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاری كۆتایی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی (پلانی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ 2021- 2025 ) بدرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.