كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هەركەس دووجار دەنگ بدات هەردووكی پوچەڵ دەكرێتەوە

14/09/2021 عێراق

نەوا-
ئەیسەر یاسین ئەندامی لیژنەی پاڵپشتی تەكنیكی لە نوسینگەی هەولێری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هەركەس 2 جار دەنگ بدات هەردوكیان دەسوتێنن.
ئەیسەر یاسین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، ئەگەر كەسێك دوو جار لە دوو وێستگە دەنگ بدات لەناو ئامێرەكانماندا فلاش میمۆرییەك هەیە كە دەنگدان تەواو بوو ئەو میمۆرییانە دەدرێنە نوسینگەی هونەری لە بەغدا هەر پەنجەمۆرێك دووبارە بێت هەردوو دەنگەكە دەسوتێن.
باسی لەوەشكردووە، كۆمپانیایەكی پشكنەرمان هەیە كە چاودێری ئامێرەكانی دەنگدان دەكات، هەروەها كاتێكیش زانیارییەكان دەنێرین لە رێگەی مانگی دەستكردەوە دەبێت كە سیمكارتی سورەیا بەكاردەهێنین كە بە هیچ شێوەیەك دەستێوەردانی تێدا ناكرێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێكارەكانی كۆمیسیۆن رێگرن لە ساختەكاری، بەڵام ناتوانم دڵنیایی بدەم 100٪ ساختەكاری ناكرێت چونكە ئەوە تەكنەلۆجیایە، بەڵام هیچ رێگەیەكمان بۆ ساختەكاری نەهێشتووەتەوە، راستە هەمان سیستمی هەڵبژاردنی پێشووە بەڵام كۆمەڵێك رێكاری دیكە زیادكراون كە نەتواندرێت ئەوەی پێشتر كرابوو ئەم جارە بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group