تیكتۆك زیاتر لە 4 ملیۆن ڤیدیۆ لەعیراق دەسڕێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، پلاتفۆرمی تیكتۆك لەكۆتاییەكانی ساڵی 2025ـەوە لابردنی ملیۆنان ڤیدیۆو هەژماری بەهۆی پێشێلكردنی رێنماییە كۆمەڵایەتییەكانەوە راگەیاندوە كە لەنێویاندا زیاتر لە 4.5 ملیۆن ڤیدیۆی لە عیراق سڕیوەتەوە.
پلاتفۆرمەكە لەچوارچێوەی راپۆرتی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی پابەندبون بە پەروەردەكردن و ژینگەیەكی دیجیتاڵی سەلامەت بۆ بەكارهێنەرانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا ئاماژەی كردوە، زیاتر لە 11.7 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی ناوچەكەدا لابراوە كە لەوانە وڵاتانی میسر، سعودیە، ئیمارات، عیراق و لوبنان لەخۆدەگرێت بەهۆی پێشێلكردنی رێنماییە كۆمەڵایەتییەكانەوە.
ئەوەشی ئاشكراكردوە، هەر لەچارەكی كۆتایی ساڵی 2025ـەوە نزیكەی 23.8 ملیۆن هەژمار راگیراوە كە گومانیان لێدەكرێت هی كەسانی خوار تەمەنی 13 ساڵ بن، ئەمە جگە لە داخستنی 147.7 ملیۆن هەژماری ساختە لەسەر ئاستی جیهاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group