نهوا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، دوایین وادە بۆ شۆفێرانی تەکسی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسییەکانیان١ی تشرینی دووەمە، وتەبێژی وەزارەتهكهش جهخت لهوهدهكاتهوه، هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادەدرێت.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم له لێدوانێكدا رایگەیاندوه، هەر شۆفێری تەکسییەک لە رۆژی ١ی تشرینی دووەم لۆگۆ و لەزگەی نەدابێت لە ئۆتۆمبێلەکەی سزادەدرێت.
ناوبراو وتیشی: سزاکە بڕی ٥٠٠ هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک، بەجۆرێک بۆ هەر مانگێک دواکەوتن لە تۆمارکردن و لێدانی لۆگۆ و لەزگە بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادەدرێن.
لای خۆشیهوه سەلاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگهیاندووه، لەکۆی 81 هەزار تەکسی نزیکەی 22 هەزاریان کارتی زانیاری، لەزگە و کۆد و شریتییان بۆ کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە داوا لە شۆفێرانی تەکسی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەدەم کارەکانییانەوە بچن بۆ ئەوەی تاوەکو پێش رۆژی 1/11/2021 کارەکانیان تەواوبکەن، چونکە بهوتهی ناوبراو دوایین مۆڵەتە و نوێناکرێتەوە.
ئهمهش لهكاتێكدایه، لە ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کرد بە ئامانجی درێژکردنەوەی ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی ئۆتۆمبێلەکابی تەکسی لە هەرێمی کوردستاندا تاوەکو ١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.