كازمی: پێویستە ملیارەها دۆلاری بە تاڵان براوی عێراق بگەڕێندرێنەوە

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ملیارەها دۆلار لەسەردەمی رژێمی پێشوو براوەتە دەرەوە و پێویستە ئەو پارانە بگەڕێندرێنەوە.
مستەفا كازمی لە كۆنگرەی "گەڕاندنەوەی پارە تاڵانكراوەكانی عێراق" وتی، وڵاتەكە بەدەست بەتاڵان بردنی خێر و بێرییەوە دەناڵێنێت، كاتێك كۆمەڵگە خرایە شەڕی تایفییەوە گەندەڵی ئامادە بوو، لەسەردەمی رژێمی پێشوو ملیارەها دۆلار براونەتە دەرەوە.
رونیشیكردووەتەوە، گەندەڵی و تیرۆر دوو رووی دراوێكن، پێویستە پارە بە تاڵان براوەكان بگەڕێندرێنەوە، عێراق دەوڵەتێكی پێگەیشتووە و راستگۆ دەبین لەگەڵ گەلەكەمان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەسەرەتاوە ئامانجی سەرەكیمان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بوو، لیژنەی تایبەتمان پێكهێنا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەنەدڵی و ئەركی خۆیان بەجێهێنا لەگەڵ دەستەی نەزاهە و لایەنە دادوەرییەكان و دادگا و چاودێری دارایی، چەندین مەلەفی گەندەڵی ئاشكرا كران كە بە درێژایی 17 ساڵی رابردوو ئاشكرا نەكرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group