نه‌وا
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ماوه‌ی 10 ساڵ بوو به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه نه‌توانرابوو بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ كه‌رتی شوێنه‌وار دابنرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه، كه ساڵانه 900 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی شوێنه‌وار ته‌رخان بكرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكیدا دوای واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی مۆڵه‌تی شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانكۆی بیانی ڕایگه‌یاند، "له سۆنگه‌ی بایه‌خدان به بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی شوێنه‌وار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه كه ساڵانه بڕی 900.000.000 (نۆسه‌د ملیۆن) دینار بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی شوێنه‌وار ته‌رخانبكرێت".
ساسان عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی شوێنه‌وار له هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت".
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ئێمه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی شوێنه‌واری كوردستان ببه‌ینه ڕیزی شوێنه‌واره جیهانییه‌كان، به ناساندنی زۆرترین شوێنه‌واری وڵاته‌كه‌مان بۆ ڕیزی شوێنه‌واره جیهانییه‌كان".