دەكرێت تووشی ئەنفلۆنزا و كۆرۆناش ببین بەیەكەوە؟

20/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا
زانایەكی رووسی لە بواری زیندەوەرزانی رێژەیی دەڵێت، ئەوانەی كە بە توندی تووشی ئەنفلۆنزا و هەوكردنی قورسی سیستمی هەناسەدان بوون، لە هەمان كاتدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن.
پیتەر شۆماكۆف سەرۆكی تاقیگەی گەشەی خانە لە پەیمانگای "ئینگیلغارد" بۆ زانستی زیندەوەرزانی رێژەیی بە پێگەی "یورا"ی رووسی وتووە، ئەو كەسانەی بە سەختی تووشی پەتای ئەنفلۆنزا و هەوكردنی تەنگەنەفەسی قورس دەبن، لە هەمان كاتدا تووشی كۆرۆنا نابن و ئەگەری توشبوونیان نییە.
شۆماكۆف كە ئەندامی ئەكادیمیای رووسیا بۆ زانستە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە كاتێك نزیك دەبنەوە لە چاكبوونەوە تووشی كۆرۆنا ببن و لەو كاتەشدا پەتاكە قورس دەبێت لەسەریان.
ئەو زانا روسیە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، چونكە كەسێك تووشی ڤایرۆسێك ببێت و نەخۆشی بخات تووشی ڤایرۆسێكی تر نابێت لە هەمان كاتدا، چونكە جەستە "ئینتەرفیرۆن" دروست دەكات، كە پرۆتینێكی دژە ڤایرۆسە و لە ڤایرۆسی دووەم دەیپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group