گەرمیان.. دوو تۆن بۆمب و تەقەمەنی دۆزرایه‌وه‌

22/09/2021

نه‌وا
سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند، دوو تۆن بۆمب و تەقەمەنییان لە سنووری گەرمیان دۆزیوەتەوە و بۆ شوێنێکی سەلامەت گواستوویانەتەوە.

 جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین له‌ لێدوانێكدا رایگەیاندوه‌، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان، 18 بۆمبی فڕۆکە و ژمارەیەك پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆریان لە قەزای کفری دۆزیوەتەوە و بۆ شوێنێکی سەلامەت گواستوویانەتەوە.
جەبار مستەفا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لە هەمان ناوچە 46 پارچە تەقەمەنی دیکە دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە، کە سەرجەمیان هی سەردەمی حوکمڕانی بەعس و بە دیاریکراوی هی شەڕی ئێران-عێراقن".
زیاتر لە 25 ساڵە رێکخراوە بیانی و فەرمانگە حکومییەکان سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی مینن لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا کۆتاییان نەهاتووە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group