تەقینەوەیەك لە سوید 25 برینداری لێكەوتەوە

28/09/2021 جیهان

نەوا-
بەهۆی تەقینەوەیەكیەوە لە تەلارێكی شاری گۆتەنبێرگی سوید، 25 بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و تائێستا هیچ گومانلێكراوێك نییە.
سەرچاوەكانی هەواڵی سوید بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە لە تەلارێكی نیشتەجێبوونی شاری "گۆتەنبێرگ" تەقینەوەیەك روویداوە و بەهۆیەوە 25 كەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان.
لای خۆیەوە پۆلیسی سویدی ئاماژەی بەوەداوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و هۆكارەكەی دەستی پێ كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ گومانلێكراوێك نییە.
لەلایەكی ترەوە دەزگای فریاگوزاری سوید ئاشكرای كردووە، ئاگری تەلارەكە كوژێنراوەتەوە و ناوچەكە لە هاوڵاتیان چۆڵ كراوە، ژمارەیەك شوقە زیانیان پێگەیشتووە و تائێستاش هۆكاری تەقینەوەكە نادیارە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group