هادی عامری: ئەنجامی هەڵبەستراوی هەڵبژاردن رەتدەكەینەوە

12/10/2021 عێراق

نەوا-
هادی عامری سەرۆكی ئیئتلافی فەتح جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی رەتدەكەنەوە و بە "هەڵبەستراو" وەسفی دەكات.
هادی عامری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئەنجامە هەڵبەستراوەی هەڵبژاردن قبوڵ ناكەن، باجەكەی هەرچییەك بێت.
سەرۆكی ئیئتلافی فەتح جەختی لەوەش كردووەتەوە، بە بەهێزییەوە بەرگری لە دەنگەكانیان و پاڵێوراوانیان و دەنگدەرانیان دەكەن.
هێزە شیعییە چەكدارییەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو ژمارەی دەنگدەران و كورسییەكانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كەمی كرد، ئەوەش تووشی سەرسوڕمانی كردوون و پێیان وایە ساختەكاری گەورە كراوە و ئەنجامەكان رەتدەكەنەوە، پێشتر كەتیبەكانی حزبوڵڵا داوای لە گروپەكانی سەربە حەشدی شەعبی كردبوو ئامادەبن بۆ بەرگریكردن لە پیرۆزییەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group