کۆمسیۆن: دەنگەکانی زیاتر لە سێ هەزار وێستگە بەدەست جیادەکرێنەوە

12/10/2021 عێراق

نەوا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان تیمەکانیان ئەنجامی زیاتر لە هەشت هەزار وێستگەی دەنگدانیان بەدەست جیاکردەوە و لەئەنجامدا ژماردنی دەنگەکان بەدەست و ژماردنی ئەلیکترۆنی 100% هاوتابوون، باس لەوەشدەکات دەنگەکانی زیاتر لە سێ هەزار وێستگەی تریش بە دەست جیادەکەنەوە.

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی دەنگدان لە هەشت هەزار و 745 وێستگەی دەنگدان بەدەست جیاکراونەتەوە و بەراورد کران بەهەمان ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی و 100% هاوتا بوون
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا لەسەرانسەری عێراق سێ هەزار و 681 وێستگەی دەنگدان جیانەکراونەتەوە، ئەو وێستگانەی جیاکردنەوی دەنگەکانیان بۆ نەکراوە 60 هەزار دەنگەو بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشبوون و دەنگەکان بە دەست جیادەکرێنەوە.
کۆمسیۆن روونیشیکردەوە، لەماوەی سێ رۆژدا تانەی لایەنەکان لەبارەی ئەنجامەکان وەردەگرن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت، هەر وەک جەختیشی کردوەتەوە، کە ئەو ئەنجامانەی ئاشکرا کراون تەنها ئەنجامی بەرایین و ئەنجامی کۆتایی دوای پەسەندکردنی تانەکان رادەگەیەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group