وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 709 مێگاوات زیادی کردووە

13/10/2021

نەوا
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی لە ماوەی دوو ساڵ و چەند مانگێكی تەمەنی خۆیدا، بڕی زیاتر لە 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا زیاد بكات.
لە رگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە: کە كابینەی نۆیەمی حكوومەت لە ماوەی دوو ساڵدا، بەرهەمهێنانی کارەبای لە دوو هەزار و 683 مێگاواتەوە بۆ سێ هەزار و 392 مێگاوات زیاد كردووە، کە دەکاتە 709 مێگاواتی زیادکراو.
باسی لەوەشکردوە: کاتەکانی پێدانی کارەبای لە 14 کاتژمێرەوە بۆ 17 کاتژمێر زیاد کردووە، کە دەکاتە 3:23 کاتژمێری زیادکراو.
راشیگەیاندوە، لەم دوو ساڵەدا ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لە یەك ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشەوە بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار هاوبەش بەرز بووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group