نەوا-
سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەنگۆی دورخستنەوەی لە پۆستەكەی رەتدەكاتەوە و دەڵێت: ئەو جۆرە هەواڵانە تەنها پروپاگەندەیە.
فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە لەبارەی دورخستنەوەم لە پۆستەكەم، تەنها پروپاگەندەیە وهیچ بنەمایەكی راستیی نییە.
ساعدی داواشی كرد، هاوڵاتیان پشت نەبەستن بە هەواڵی پروپاگەندە وناڕاست وتەنها لە سەرچاوەی فەرمییەوە هەواڵەكان وەربگرن.
ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ڕاوەدونانی چەكدارانی داعش لەهەر شوێنێكی وڵاتدا بن.