نەوا-
یانەی بەرشەلۆنە بۆچوونی خۆی لەسەر دانی ئەلڤێس ئەستێرەی پێشووی یانەكەی یەكلایی كردەوە و رەتیكردەوە گرێبەستی پێشكەش بكەن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، لەئێستاش ئەلڤێس لە شاری بەرشەلۆنەیە و بەدوای یانەیەكی نوێدا دەگەڕێت تا پەیوەندی پێوە بكات.
ئەوەش هاتووە، ئەو یاریزانە وێنەیەكی خۆی لە بەرشەلۆنە بڵاوكردووەتەوە و لە رێگەی كۆمێنتەوە چەندین هەواداری بەرشەلۆنە داوایان لێكردووە گرێبەست لەگەڵا یانەكە بكاتەوە و هاوكارییان بكات، بەڵام یانەكە بە تەواوەتی بیرۆكەی گرێبەست كردنی لەگەڵ ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە رەتكردووەتەوە.
لەئێستادا ئەلڤێس بێ یانەیە و بەهۆی وەرنەگرتنی موچەكەیەوە بەشێوەیەكی تەواو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی هەڵوەشاندەوە.