ریاڵ مەدرید بەهۆی مباپێ گرێبەستی ڤینیسیۆسی راگرت

8 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
یانەی ریال مەدرید بەهۆ ترس لە كودەتای مباپێ نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆسی راگرت و یانەكەش نیگەرانە لەوەی موچەی ئەو یاریزانە بگەیەنێتە زۆرترین ئاست.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتوەتە بنبەست، دوای ئەوەی بەهۆی داواكارییە داراییەكانی ئەو یاریزانە دانوستانەكان بە تەواوەتی وەستاون، یانەكە نیگەرانە لەوەی زۆرترین موچەی یاریزانانی تیمەكە بداتە ناوبراو كە ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی دروستبونی قەیران لەگەڵ كیلیان مباپێی فەرەنسی.
ڤینیسیۆس پێشتر رایگەیاندبو، هیوادارە دانوستانەكان لە چەند رۆژی داهاتودا كۆتایی پێبێت و قسەكردن لەسەر نوێبونەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی ریال مەدرید جێگەی سەرنجە، بۆندێكی هەیە تاساڵی 2027 و دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوەو مێژو لەگەڵ ئەم یانەیە تۆمار بكات.
هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، یانەی مەدرید داوای لە بریكاری فرێدریكۆ پێنا كرد كە بڕی پێویست بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە دیاری بكات، ڤینیسیۆس ئەو ژمارەیەی گەیاندە دەستەی كارگێڕی یانەكەو لەو كاتەوە گفتوگۆكان وەستاون، ئەستێرە بەڕازیلییەكە داوای موچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆی كردوەو تەنها 5 ملیۆن بە بەراورد بە تێكڕای موچەی ئێستای زیادیكردوە.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group