پەرلەمانتارێكی پێشوو: كۆمسیۆن دەیەوێت یاری بە دەنگەكان بكات

21/10/2021 عێراق

نەوا-
پەرلەمانتارێكی پێشوو پێی وایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دوبارە جیاكردنەوەی دەنگەكان دوادەخات، ئەوەش لە پێناو یاری كردن بە دەنگی هاوڵاتیان.
فەلاح خەفاجی پەرلەمانتاری پێشوو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، قۆناغ بە قۆناغ دیمەنی سیاسی بەرەو ئاڵۆز بوون دەچێت.
رونیشیكردووەتەوە، لەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێویستە پەلە بكات لە چاككردنەوەی هەڵەكان و مافی خاوەن مافەكان بداتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو پێشی وایە، كۆمسیۆن دوبارە جیاكردنەوەی دەنگەكان دوادەخات، ئەوەش لە پێناو یاری كردن بە دەنگی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group