تاوەكو ئێستا 9 هەڵبژاردە شوێنی خۆیان لە مۆندیالی قەتەر جێگیر كردووە

15/11/2021 وەرزش

نەوا-
هەرسێ‌ هەڵبژاردەكانی "كرواتیا، ئیسپانیا و سربیا" شوێنی خۆیان لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر جێگیر كرد و بەوەش تاوەكو ئێستا 9 هەڵبژاردە سەركەوتنیان مسۆگەر كردووە.
لەگەڵ نزیك بوونەوەی مۆندیالی قەتەر كە بڕیارە ساڵی 2022 ئەنجام بدرێت، پاڵاوتنی هەڵبژاردنەكانی جیهانیش بەرەو كۆتایی دەچێت و تاوەكو ئێستا 9 هەڵبژاردە شوێنی خۆیان لە مۆندیالەكە گرتووە.
هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بریتین لە، قەتەر كە بەهۆی میوانداری كردنەوە كورسیەكی لە مۆندیال مسۆگەر كردووە و هەریەكە لە "ئەڵمانیا، دانیمارك، بەڕازیل، فەرەنسا، بەلجیكا، كرواتیا، ئیسپانیا و سربیا" لە رێگەی پاڵاوتنەوە سەركەوتوون.
لە كیشوەری ئەوروپا 13 هەڵبژاردە سەردەكەون بۆ مۆندیال كە 10یان پاڵەوانی 10 گروپەكەی پاڵاوتنن و 3 هەڵبژاردەكەی تریش لە دووەمی گروپەكانن و لە رێگەی جارێكی تر پاڵاوتنەوە سەردەكەون، هەروەها  كیشوەری ئەفریقا 5 كورسی هەیە و ئاسیا 4 و نیو و ئەمریكای باشوریش بە هەمان شێوە 4  كورسی و نیو و ئەمریكای باكور 3 كورسی و نیویان هەیە، نیو كورسیش بۆ ئۆقیانوسیایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group