زیاتر لە 7 ملیۆن كەس لە عیراقدا ڤاكسینیان وەرگرتووە

23/11/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویكردەوە، تاوەكو ئێستاش حەوت ملیۆن و 55 هەزار و 224 كەس لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و زیاتر لە دوو ملیۆن كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، تاوەكو ئێستاش حەوت ملیۆن و 55 هەزار و 224 تووشبوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
رونیشكراوەتەوە، هەروەها تاوەكو ئێستا 2 ملیۆن و 75 هەزار و 248 توشبووی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 34 هەزار و 296 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە 98%ی تێكڕای توشبووان.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، هەروەها 17 هەزار و 266 توشبووی كۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن و 23 هەزار و 686 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group