وەزیری پێشمەرگە: تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەكەینەوە

30/11/2021

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ سەرجەم فەرماندەو جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبۆتەوەو رایگەیاندوە، رێگە نادەن خوێنی ئەو پێشمەرگانەی لەچەند رۆژی رابردوو گیانیان بەختكرد بەفیرۆ بڕوات.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتوە، لەو كۆبونەوەیەدا لەگەڵ فەرماندەی لیواكان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خستۆتە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچەكەو مەترسییەكانی چەكدارانی داعش و جموجوڵەكانی ئەم دواییەییەیان و فەرماندەی لیواكانی راسپاردوە، چاوكراوەترو بەپلانی نوێی جەنگی سەنگەرەكانی خۆیان قایم بكەن تا لەمەترسی تیرۆریستان بیانپارێزن.
لەبەشێكی تردا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، رێگەنادەن خوێنی ئەو پێشمەرگانەی كە لەچەند رۆژی رابردوودا گیانیان بەختكرد بەفیڕۆ بڕوات، دەبێت تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدانە بكرێتەوەو ناوەستن تا بەتەواوی داعش تێكدەشكێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group