پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئێستاش نەچووە بچێ و سەرەتای پرۆسەكەیە

12/01/2022 عێراق

نەوا-
كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەدات، پۆستی سەرۆككۆمار بۆ حزبەكەی یەكلایی بووەتەوە و پێویستە كورد بە كاندیدێكی هاوبەشەوە بچێتە ئەو پرۆسەیەوە.
كاروان یاروەیس بەتەلەفزیۆنی فەرمی حزبەكەی وتووە، ئێستاش نەچووە بچێت هێشتا سەرەتای پڕۆسەكەیە و لەبەردەم قۆناغێكی هەستیارداین، دوو هەنگاوی گەورە ماوە كە یەكێكیان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارە كە كورد بەكاندیدێكی هاوبەش بچێتە ئەو پرۆسەیەوە، دواتر پێویستە پێكەوە گفتوگۆ بكات لەگەڵ ئەو كەسەی بۆ سەرۆكوەزیران رادەسپێردرێت.
رونیشیكردووەتەوە، پۆستی سەرۆككۆمار یەكلایی بووەتەوە كە بۆ یەكێتییە، بۆیە پێویستە پارتی و یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆبونەوەی لوتكە بكەن بۆ ئەوەی كورد لەبەغدا یەكگرتوو بێت و بگەن بە ئەجێندا و بڕیارێكی هاوبەش.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، هیچ لایەنێكی كوردستانی لەبەغدا سود لەوە وەرناگرێت كە لەیەكڕیزی كورد بچێتە دەرەوە.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group