ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێرى رابردوودا

12/01/2022 عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی توشبون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوەو رێژەی توشبون بەهۆی بازدانێكەوە زیادیكردوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەوماوەیەدا 2 هەزارو 37 هاووڵاتی توشی كۆرۆنا بون و تەنها 281 كەس چاكبونەتەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەسەرتاسەری وڵاتدا 5 هاووڵاتی بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوەو 68 هەزارو 465 كەسیش  ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە.
ئەم راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی و تۆماركردنی ئەو ژمارە زۆرەی توشبون بە پەتای كۆرۆنا بۆتە جێی باسی میدیاكان و بە ئاماری مەترسیدار ناویان بردوە، لەهەمانكاتدا بەهۆی زۆربونی حاڵەتەكانی توشبون پارێزگاری بەغدا بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ نیوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group