شوێنی حەوانەوە بۆ زیانلێكەوتوانی هەولێر دابینكرا

13/01/2022

شوێنی حەوانەوە بۆ ئەو خێزانانە دابیندەكرێت كە بەهۆی بارانبارینەوە لەشاری هەولێر زیانیان بەركەوتوە؟
بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان بڵاویكردۆتەوە، لەسەر فەرمانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر زیاتر لە 300 ژور لە هۆتێل و مۆتێلەكان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ ئەو هاووڵاتیانە دابینكراوە كە بەهۆی بارینی بارانێكی بەلێزمە ماڵەكانیان زیانی بەركەوتوەو شوێنی حەوانەوەیان نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكانی ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگاو دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەو خێزانانە دەگوازنەوە كە داوای گواستنەوە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group