پرسەنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ كۆچی دوایی د.مارف عومەر گوڵ

15/01/2022

پاش چەند رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15-1 بەهۆی نەخۆشییەوە پرۆفیسۆر د.عومەر مارف گوڵ یاساناس و ئەدیب و شاعیر كۆچی دوایی كرد.
بەوبۆنەوەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی ئەكادیمیستان و بنەماڵەكەی كردوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
بۆ بەڕێزان بنەماڵەو هاوڕێ و كەسوكاری كۆچكردو پرۆفیسۆر د.مارف عومەر گوڵ
دڵگران و خەمباربوین بەبیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (پرۆفیسۆر د.مارف عومەر گوڵ) ئەكادیمیستی دیاری گەلەكەمان، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی خۆمان و بنەماڵەكەی و  خوێندكار و قوتابیەكانی دەكەین.
د.مارف پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتی و نوسەر  ئەدیب و شاعیر كە بۆ ئەبەد چاوەكانی لەیەكناو ژیان ئاوایی لێكردین، رۆڵی بەرچاوی هەبوە لە بەرەو پێشبردنی ئاستی زانست و مەعریفە لە سێكتەری خوێندنی باڵاو پێگەیاندنی نەوەی گۆشكراو بە زانیاری سەردەم، بۆ هەمیشەش جێگەی شانازی كۆمیونیتی ئەكادیمی و دەوروبەرەكەی بوە بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشكەشی خەڵكی كوردستانی كردوە.
خاوەنی چەندین كتێب و لێكۆڵینەوە بوە لەسەر جینۆسایدی گەلی كورد، سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستەر و دكتۆرای چەندین خوێندكاری لە زانكۆكانی كوردستان كردوە، لەساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەك لە زیندانی "ئەمنی عامەی بەغداد" زیندانی بوە.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایش بە خانەوادەكەیان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group