دادگای فیدراڵی: یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دەستوریی بووە

25/01/2022 عێراق

نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر نادەستوریی بوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق یەكلایی بووەوە و دادگاكە دانیشتنەكەی بە دەستوریی لە قەڵەمدا و سكاڵاكەی پەرلەمانتار "باسم خەشان رەتكرایەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی عیراق لەسەر تانەكانی "باسم خەشان" و "عالیە نوسێف" و "عەتوان عەتوانی" و  تایبەت بە یەكەم دانیشتنی عیراق و گەورەترین كوتلەی پەرلەمایی كۆبووەوە.
لە دانیشتنەكەدا دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی باسم خەشانی رەتكردەوە و جەختی لەوە كردەوە، یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دەستوریی بووە، هەرچی تایبەت بە سكاڵاكانی "عالیە نوسێف" و "عەتوان عەتوانی"ییە سەبارەت بە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، دادگا دانیشتنەكەی دواخست بۆ 1ی 2ی 2022.
دوای یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ناكۆكی لەنێوان فراكسیۆنەكاندا دروست بوو، چەندین ساكڵا لەسەر نادەستوریی دانیشتنەكە پێشكەش كران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group