قائانی پەیامێك دەداتە سەركردەكانی چوارچێوەى هەماهەنگی

25/01/2022 عێراق

بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیان كردۆتە ناو راگەیاندنەكانەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەغدای كردۆتەوەو لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆتەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سایتی شەفەق نیوزی راگەیاندوە، قائانی كە بەرپرسی دۆسیەی عیراق- ئێرانە لەگەڵ سەرجەم سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆتەوەو ئاگاداریكردون كە پێویستدەكات بچنە ناو حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی كە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەرد بانگەشەی بۆ كردوە لەپێناو پارێزگاریكردن لە ناوماڵی شیعە.
ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی: پێویستە لەكاتی بەشداریكردنیان لەحكومەتی داهاتوو مەرجی سەدریش قبوڵ بكەن كە دورخستنەوەی نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاساو ئەندامی چۆرچێوەكەیە كە قەدەغەی كردوە بەشداری بكات لە پۆستەكانی حكومەت، هەروەها داواشیلێكردون پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی هەڵبژاردنیان لەناو پەیكەری نوێدا بكەن كە پشتبەستوە بە دەستنیشانكردنی یەك سەرۆك بۆخۆیان لەژێر ناونیشانی هاوپەیمانی فەتح كۆببنەوەو هادی عامری سەرۆكایەتی بكات و بچنە حەنانە بۆ لای سەدر تاماڵی شیعە بە یەكگرتویی زیندو بكەنەوەو بەشداری حكومەتی داهاتوو بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group