نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران داوایكردەوە لە رۆژی سێشەممە 29/6 لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ شاندی ئەمریكا كۆبێتەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ترەمپ رایگەیاند، ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی نییە.
لەبارەی نرخی نەوتیشەوە ترەمپ وتی: نرخی نەوت دابەزیوەو نرخی خاوی خۆرئاوای تەكساس گەیشتوەتە 69 دۆلارو ئاڕاستەكەی بەرەو دابەزینی زیاتر دەڕوات، هەروەها نرخی ئێستای نەوت كەمترە لە نرخی پێشوی پێش دەستپێكردنی شەڕو داماڵینی چەكی ئەتۆمی ئێران.