كونسوڵی یۆنان بەڵێنی دۆزینەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرانە دەدات كە لەئیجەدا خنكان

26/01/2022

بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرە كوردانەی كە لە دەریای ئیجەدا خنكان، شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی بەسەرۆكایەتی رێبوار بابكەیی سەردانی كونسوڵخانەی یۆنانی لە هەولێر كردو لەلایەن ستاڤرۆس كیمیریس كونسوڵی گشتی یۆنان پێشوازیان لێكرا.
بەپێی راگەیەنراوێك، لەدیدارێكدا بابكەیی داوای لە كونسوڵی یۆنان كردوە هەموو هەوڵێك بدەن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرە كوردانەی كە لە دەریای ئیجەدا خنكان تا بگەڕێنرێنەوە كوردستان و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەموو هاریكارییەك دەربڕی.
هەروەها هاتوە كە لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی یۆنان بەڵێنیداوە كە ئەوان هەوڵەكانی خۆیان چڕ دەكەنەوەو بەردەوام دەبن تا دەگەن بە دەرئەنجامێك بۆ دۆزینەوەی ئەو تەرمانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group